ک.م.م.ک:
دووشەممە ٣١ی خەرمانانی ٢٧٢٥ی کوردی، دوو هاوڵاتی مەهابادی بەناوەکانی ئومید ڕەش و سرووش یووسفزادە لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێرانەوە هەر کامیان بە ٦ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کران.
ئەم حوکمە بە سەرۆکایەتی دادوەر سیامی بەتۆمەتی پڕوپاگاندا دژی دەسەڵات دەرکرا.
سرووش یووسفزادە لە ڕۆژی ٢٩ی جۆزەردان لە ماڵەی خۆیان و ئومید ڕەش لەگەڵ چەندد کەسی دیکە ڕۆژی ٣١ی جۆزەردان دەسبەسەر کران، ڕایەداران کاتی دەسبەسەری، بەشێک لە کەلووپەل و موبایلی بنەماڵەی یوسفزادەیان دەست بەسەردا گرت.
هەر دوو کەس پاش نێزیک بە مانگێک لێپرسینەوە بەدانانی بارمتەی قورس بەشێوەی کاتی ئازاد کرابوون.
ق.ش


