دوو هاوڵاتی خەڵکی مەهاباد لەلایەن سیستەمی قەزایی ئێرانەوە زیندانیان بەسەردا سەپێنرا

ک.م.م.ک:

دووشەممە ٣١ی خەرمانانی ٢٧٢٥ی کوردی، دوو هاوڵاتی مەهابادی بەناوەکانی ئومید ڕەش و سرووش یووسفزادە لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێرانەوە هەر کامیان بە ٦ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کران.

ئەم حوکمە بە سەرۆکایەتی دادوەر سیامی بەتۆمەتی پڕوپاگاندا دژی دەسەڵات دەرکرا.

سرووش یووسفزادە لە ڕۆژی ٢٩ی جۆزەردان لە ماڵەی خۆیان و ئومید ڕەش لەگەڵ چەندد کەسی دیکە ڕۆژی ٣١ی جۆزەردان دەسبەسەر کران، ڕایەداران کاتی دەسبەسەری، بەشێک لە کەلووپەل و موبایلی بنەماڵەی یوسفزادەیان دەست بەسەردا گرت.

هەر دوو کەس پاش نێزیک بە مانگێک لێپرسینەوە بەدانانی بارمتەی قورس بەشێوەی کاتی ئازاد کرابوون.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *