ئێعدامی زیندانییەک لە کرماشان بەتۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیاری ناوەندی هەواڵگریkmmk، سەر لە بەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ی خەرمانان حوکمی ئێعدامی زیندانییەک لە زیندانی ناوەندی ڕێژیمی ئێران لە کرماشان جێبەجێ کرا.

ئەم زیندانییە کە ناوی سەعید قوبادی یە، بەتۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست بە کوشتنەوە مەحکووم کرابوو.

بەپێی کوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سەعید قوبادی هاوڵاتی خەڵکی سەرپێڵ زەهاو بوو و حەوت ساڵ بەرێ بەتۆمەتی کوذتنی هاوسەرەکەی دەسبەسەر و پاشان بە ئێعدام مەحکووم کرا.

ئێعدامی ئەم زیندانییە تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە لەلایەن ڕاگەیاندنەکانی ناوخۆی ئێران یان سەرچاوە فەرمییەکانەوە ڕووماڵ نەکراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *