ئیلام و لوڕستان؛ جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامی پێنج هاوڵاتی

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو حوکمی ئێعدامی لانیکەم پێنج زیندانی لە زیندانەکانی ڕێژیم لە خوڕەماوا، ئیلام و ئەلیگودەرز جێبەجێ کراوە. ئەم زیندانیانە بەتۆمەتگەلی پەیوەندیدار بە مادە سڕکەرەکان و کوشتنی بە ئەنقەست بە ئێعدام و کوشتنەوە مەحکووم کرابوون.

سەرلە بەیانی یەکشەممە ٢٣ی خەرمانان، دوو هاوڵاتی لە زیندانی ناوەندی ڕێژیم لە خوڕەماوا ئێعدام کران. ناونیشانی ئەم زیندانیانە؛ فەرهاد سپەهوەند ٣٢ساڵە و میرزاوەلی سنوودە ڕاگەیەندراوە. سپەهوەند بەتۆمەتی مادە سڕکەرەکان و ستوودە بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست بە ئێعدام و کوشتنەوە مەحکووم کرابوون.

هەر لەو ڕۆژەدا دوو زیندانی دیکە لە زیندانی ناوەندی ڕێژیم لە ئیلام جێبەجێ کرا.
ئەم کەسانە مەجید سلێمانی ٢٧ساڵ تەمەن و ئەحمەد حەقی بوون کە هەر دوەکیان بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە سڕکەرەکان بە ئێعدام مەحکووم کرابوون.

سەرلەبەیانی سێشەممە ٢٥ی خەرمانانیش هاوڵاتییەکی دیکە بەناوی حوجەت گودەرزی لە زیندانی ئەلیگودەرز بەتۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست ئێعدام کرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، سپەهوەند یازدە ساڵ پێش و ستوودە شەش ساڵ، سلێمانی پێنج و حەقی نێزیک بە شەش ساڵ پێش دەسبەسەر کرابوون. گودەرزی یش حەوت ساڵ پێش بەتۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست دەسبەسەر و مەحکووم کرابوو.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *