بریندارکردنی کۆڵبەرێک بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووری لە سەوڵاوا

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی kmmk، کۆڵبەرێک بەناونیشانی محەممەد عەبدی خەڵکی گوندی دزڵی سەر بە سەوڵاوا، لە ڕێکەوتی ٢٣ی خەرمانانی ٢٧٢٥ی کوردی، بەتەقەی ڕاستەقخۆی هێزەکانی هەنگی سنووری بەقورسی بریندات کرا. ئەم کارەساتە لە هێڵی سنووری ڕامەخوون هاتۆتە ئاراوە.

شیاوی باسە هێزەکانی هەنگی سنووری گرووپێک کۆڵبەر دەکەنە ئامانج کە لە ئەنجامدا محەممەد عەبدی فیشەکی بەردەکەوێت.

جێی سەرنجە کە ئەم کۆڵبەرە دوو فیشەک بەر پێ و کەمەری دەکەوێت و دواتر بۆ نەخۆشخانەی مەریوان دەگوازرێتەوە و هەنووکە دۆخی جەستەیی ئەم هاوڵاتییە ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *