بەردەوامی گوشار بۆسەر چالاکوانانی کورد لە خوراسانی باکوور

ک.م.م.ک:

لە درێژەی گوشاری ناوەندە ئەمنیەتییەکانی ڕژێمی ئێران بۆ سەر چالاکوانانی کوردی خوراسانی باکوور، چوار ئەندامی بنەماڵەیەک خەڵکی شیروان بە تۆمەتی “پڕووپاگەندە دژی سیستەمی ئێران” و “بڵاوکردنەوەی درۆ” دۆسێی قەزاییان بۆ کرایەوەو کەوتنە ژێر لێپرسینەوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، غوڵامحسیەن عەلی خانزادە و سێ کوڕی بە ناوگەلی عەلی، ژیکان و هێمن دوای لێپرسینەوە ڕادەستی دادگا کران.
م.ە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *