سایینقەڵا؛ دەسبەسەری و ڕاگواستنی سێ هاوڵاتی بۆ جێبەجێکردنی حوکمی زیندان

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، سێ هاوڵاتی بەناوەکانی عوسمان عەباسی، هێمن عەلیزادە و شارام سوڵتانی، هەموو خەڵکی سایینقەڵا(شاهیندژ)، پاش چوونیان بۆ لقی جێبەجێکردنی حوکمە قەزاییەکان، دەسبەسەر و بۆ تێپەڕاندنی خولی حوکمەکەیان بۆ زیندانی میاندواو ڕاگوازران.

ئەم هاوڵاتیانە پێشووتر لە ڕەوتی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکانی نەورۆزی ٢٧٢٥ی کوردی. لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و پاش سازکردنی مەلەفی قەزایی لە گەڵ حوکمی زیندان ڕووبەڕوو بوونەوە.

شیاوی باسە کە عوسمان عەباسی بە ٧ مانگ و ١٦ڕۆژ، هێمن عەلیزادە بە ١٥مانگ و ڕۆژێک و شارام سوڵتانی بە ٩مانگ و ڕۆژێک زیندان مەحکووم کراون.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *