ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی هەینی ٢١ی خەرمانانی ٢٧٢٥ی کوردی، کرێکاران و کارمەندانی فەرمی کومپانیای نەوتی فەلاتی قاڕە لە سەکۆی ئیلام ناوچەی سیری، سەکۆی نەسر و ناوچەی لاوان دەستیاندایە گردبوونەوەی ناڕەزایی نیشاندان
ناڕەزامەندان گرنگترین خوازیارییەکانیان چاکسازی سیستەمی مووچە و حەقدەست و پێنژاردنی تەواوی مووچەکانیان خستۆتە بەرباس.
بەپێی کوتەی ناڕازیان، لێبێنی ناداوەرانە لە مووچەکانیان دەبێ وەلانرێ و گرێبەستەکانی دامەزراندن هاوشێوەی بنگەکانی گرێبەست بەتەواوی جێبەجێ بکرێت.
هەروەها ئەوان خوازیاری لابردنی سەقفی مووچە و جێبەجێ کردنی تەواوی مادەی ١٠ بێت.
یەکێکی تر لە بنگەکانی داخوازی کارمەندان، وەلانانی پیشە لە پسپۆڕییەوە بۆ پشتیوانی لە ناوچەکانی کردا بوو. هەوڵێکە کە ڕوانگەی ئەوانەوە بووە بەهۆی هەڵاواردن لە نێوان هێزەکانی پیشە.
ق.ش


