سەدان هەزارکەس بۆ ئازادی زەینەب جەلالیان دەنگیان هەڵبڕی ، مخابن ئەو هێشتا لە زینداندایە

زەینەب جەلالیان ۳٤ ساڵ تەمەن لە ۲۰ی ڕەشەمەی ساڵی ۱۳٨٦بە تۆمەتی هاریکاری لە گەڵ پارتی ژیانی ئازادی کوردستان پژاک قۆڵبەس کرا. لە سەرەتادا سزای ئێعدامی بەسەردا سەپا و دواتر سزاکەی گۆڕا بۆ زیندانی هەتاهەتایی .

بەپێی لێکۆڵینەوەی ڕێکخراوە مافی مرۆڤییەکان زۆربەی کارو چالاکییەکانی زەینەب جەلالیان لە بواری ڕاهێنان و هاریکاری و یارمەتیدان بە ژنانی کورد بوە و لە ماوەی چالاکییەکڵنیدا لە ناو پژاکدا هیچ چالاکییکی سەربازی و چەکداری نەبوە .

دادگای پێڕاگەیشتن بە تۆمەتەکانی زەینەب جەلالیان بێ ئەوەی پارێزەرێک بوونی هەبێت بەڕێوە چووە و لە ماوەی چەند خولەکدا کۆتایی پێهاتوە و زەینەب ژێر هیچ یەک لەو تۆمەتانە نەچوە خراوەتە ئەستۆی .سزاکەی لە ساڵی ۱۳۹۰دا بۆ سزای هەتاهەتایی کەم کرایەوە .لە ساڵی ٨٦ بەم لاوە لە زیندایە و سزا بەسەر سەپاوەکەی زەینەب قورسترین سزایە لە ناو ژنانی زیندانی ئێراندا .

ناوبراو زیاتر لە ۹ساڵە بێ پشوو لە زینداندایە و بنەماڵەکەش دەڵێن کە بەدواداچونەکانیان بۆ پشووی ڕۆڵەکەیان تاوەکو ئێستا بێ ئاکام بوە .

زینب جەلالیان ئێستا لە زیندانی خۆیدایە .خاڵی گرینگ ئەوەیە کە زەینەب جەلالیان لە باردۆخێکی جەستەیی خراپدایە و پێویستی بە پێڕاگەشتی پزشکی لە دەرەوەی زیندان هەیە بەڵام لە خزمەتگوزاری پزشکی بێبەش کراوە.

ئەو خاڵانەی کە دەتوانرێت بە نمونەی پێشێلکردنی ماف مرۆڤ لە سەر دۆسییەی زەینەب جەلالیان ئەژمار بکرێت ، قۆڵبەست کردنی بێبنەما و بێ ئەوەی بەڵگەی یاسایی نیشان بدرێت ، لەبەرچاو نەگرتنی مافی پارێزەر یان مشوری یاسایی ، پێشێلکردنی ئەساسی ئەشکەنجەنەکردن ، پێشێلکردنی ژێر بیناو ئەساسی داواکاری عادڵانە ،پێشێلکردنی  مافی بنەڕەتی زیندانی کە هەڵگری چەندخاڵە ــ بەرگری کردن لە پەیوەندی و چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەیان و دەست پێڕانەگەیشتنی خزمەتگوزارییە تەندروستی و بهداشتییەکان  و نەبونی دەرمان ونەبونی ئاسایش و پێداویستیە سەرەتاییەکان .

ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە مەزنترین هەڵمەتی مافی مرۆڤی خویدا ، زەینەب جەلالیانی وەکو زیندان ساڵ هەڵبژاردوە . زەینەب تاکە زیندانی سیاسییە  کە لە هەڵمەتی مافی مرۆڤی لێبوردەیی نێونەتەوەیی لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێراندا.

لێبوردنی نێونەتەوەیی داخوازییکی ئاراستەی  ئەندامان و خۆبەخشەکانی لێبوردەیی نێونەتوەیی لە گشت جیهاندا کرد کە بە نوسینی نامە بۆ دام ودەسگا پێوەندیدارەکانی قەزایی و حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران ، خوازیاری ڕاگرتنی پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ و چارەسەری پزشکی بۆ چاوی زەبینەب جەلالیان بن .

پێویستە باس بکرێت کە سایتی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە جوغڕافیای سیاسی ئێراندا فیلتر کراوە و توانای بەشدار بوون لەو کەمپینەدا بۆ دانیشتوان و نەتەوە جیاجیاکانی ناو ئەو جوغڕافیا سیاسییە بوونی نییە.بەڵام کۆمەڵەی مەفی مرۆڤی کوردستان هاوکات لە گەڵ ئەو هەڵمەتە مافی مرۆڤییەی لێبوردنی نێونەتەوەییەدا کەمپینێکی بەڕێخست کە لەودا نەتەوە جیاجیاکانی ناوخۆی جوغڕافیای سیاسی ئێران تێیدا بەشدار بوون بە هەناردنی وێنە و کورتەفیلم خوازیاری ئازادی زەینەب جەلالیانن .

ئەم کەمپینە لە ڕۆژی ٨ تا ۱٨ی دسامبر ۲۰۱٦ ـــ(۱٨ تا ۲٨ ی سەرماوەزی ۱۳۹٥)درێژەی هەبوو کە لە گەڵ پێشوازیکی زۆری خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و نەتەوەکانی تری ئێراندا بەرەڕوو بویەو لە نەتەوەکانی تری دانیشتوی جوغرافیای سیاسی ئێران بە هەناردەکردنی سەدان وێنەو کورتەفیلم کەمپینەکەیان دەوڵەمەندتر کرد.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان