ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، هاوڵاتییەکی خەڵکی گوندی قۆزڵووی هەوشار سەربە سایینقەڵا، بەناونیشانی عەلی شیری کوڕی یەحیا ڕۆژی هەینی ١٤ی خەرمانانی٢٧٢٥ی کوردی، لە هێرشی هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.
سەرچاوە خۆجێیەکان دەڵێن هێزر ئیتلاعاتییەکان بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵی ئەم هاوڵاتییە و ماڵەکەیان بەتەواوی پشکنیوە و دواتر لە گەڵ خۆیان بردوویانە.
هەنووکە پاش ٥ڕۆژ لە دەسبەسەری، بنەماڵەی عەلی شیری هیچ زانیارییەک لە جۆری تۆمەتەکان یان شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو بەردەست نییە.
ق.ش


