ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، لقی پێداچوونەوەی دادسەرای تایبەتی مامۆستایان، مامۆستا ئایەت غوڵامی، وانەبێژ و پێشنوێژی پێشووی مزگەوتی محەممەد ڕەسووڵ اڵڵای کرماشانی بە پێنج ساڵ و شەش مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرد.
مامۆستا ئایەت غوڵامی پێشتر لە جۆزەردانی ٢٧٢٥ی کوردی، لەلایەن دادگای تایبەتی مەلاکانی ڕێژیم لە هەمەدان بەتۆمەتگەلی وەکوو، پروپاگاندا دژی دەسەڵات، تێکدانی بیروڕای گشتی، بڵاوکردنەوە درۆودەلەسە و سووکایەتی بە حەزرەتی فاتمە بە دوو ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو کە بەپێی یاسا تەنیا ساڵێکی ڕێی جێبەجێ کردنی هەیە. ناوبراو بەرانبەر بەم حوکمە ناڕەزایی بەرز کردەوە و لە کۆتاییدا لە پێداچوونەوە بە شێوەی هەڵپەسێردراو و تەعزیری داشکا.
ئەم مامۆستایەی ئاینزای سوننە لە ٣ی گوڵانی ٢٧٢٥ی کوردی، پاش بانگهێشتی بۆ دادگای تایبەتی مەلاکانی ڕێژیم لە کرماشان دەسبەسەر و بەدانانی بارمتەی ٧٠٠ملوێنی بەشێوەی کاتی ئازاد کرا، لە زرمەنی دەسبەسەری لە مافی هەبوونی پارێزەر بێبەری کرابوو.
پێش لەمەیذ، لە ١٩ی پووشپەڕی ٢٧٢٤ی کوردی، لەسەر داوای پاراستنی ناوەندی مەلاکانی ڕێژیم لە کرماشان لە پێشنوێژی و هەر چەشنە چالاکییەک لە مزگەوت بێبەری کرابوو.
مامۆستا غوڵامی لەماوەی ساڵانی دوایی بەبۆنەی هەڵوێستی ڕەخنەئامێزی وەکوو: ناڕەزایی بەرانبەر بە هەڵاواردن دژی پێڕەوانی ئایینزای سوننە، دژایەتی سەرکوتی هاوڵاتیان لە کاتی کۆڵبەری و گواستنەوەی سووتەمەنی، پشتیوانی نەکردن لە هەڵبژاردنە حکوومییەکان، واژۆی بەیانیەی دژی ئێعدامی مامۆستا محەممەد خزرنەژاد، دەیان جار لەلایەن دامەزراوە ئەمنییەکانەوە بانگهێشت و هەڕەشەی لێکراوە.
ق.ش


