کوشتنی ترسناکی هاوسەر لە سەقز؛ ژنێکی گەنج لە ئاگردا گیانی سپارد

ک.م.م.ک:

سێشەممە ١١ی خەرمانانی ٢٧٢٥ی کوردی، ژنێکی گەنج بەناونیشانی سورەییا عەلیمحەممەدی، ٣٥ساڵ تەمەن و دانیشتووی گەڕەکی بەهارستانی سەقز، لەلایەن هاوسەرەکەیەوە بە شێوەیەکی هۆڤانە کوژرا.

هاوسەرەکەی ناوی ئەفشین شەریفی، ٤٠ساڵ تەمەن و خەڵکی کارێزە، پاش دەمەقاڵەی خاوخێزی دەست و پێی هاوسەرەکەی دەبەستێ و لە پارکینگی ماڵەکەی بێنزین دەکات بەسەریدا و ئاگری تێبەر دەدات.

ئەم ژنە بێ ماتڵبوون لەلایەن دراوسێکانەوە بۆ ناوەندی دەرمانی دەگوازرێتەوە بەڵام بەبۆنەی قووڵی برینەکەی گیان بەخت دەکات. بکوژ پاش ئەو جینایەتە دەسبەسەر دەکرێت.

بەپێی ئاماری بڵاوکراوە لەلایەن کۆمەڵی چالاکانی مافی مرۆڤ لە ئێران، تەنیا لە چوار مانگی یەکەمی ئەمساڵ، لانیکەم پتر لە ٨٥ ژن و کچ لە ناوچە جیاجیاکانی جوگرافیای سیاسی ئێران بوون بە قوربانی توندوتیژی خێزانی، کارەساتێک کە دڵەوەرەزەی سەبارەت بە هەڵکشانی توندوتیژی دژی ژنان لە ئێران هەڵکشاندووە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *