ئازادی کاتی ئەیووب هەرکی، گۆرانیبێژی خەڵکی ورمێ بەدانانی بارمتەی قورس

ک.م.م.ک:

چوارشەممە ١٢ی خەرمانانی٢٧٢٥ی کوردی، ئەیووب هەرکی سترانبێژی کوردی خەڵکی ورمێ، پاش چەندد ڕۆژ دەسبەسەری و قۆناغەکانی لێپرسینەوە، بەدانانی بارمتەی یەک ملیارد ە پانسەد ملوێنی بە شێوەی کاتی لە گرتووخانە ئازاد کرا.

ئەم هونەرمەندە شەممە ٨ی خەرمانان بەبۆنەی تۆمارکردنی ڤیدیۆیەک لە کەناری گۆلی وشکبووی ورمێ و بڵاوکردنەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەلایەن پۆلیسی فەتا ــوە دەسبەسەر کرابوو.

شیاوی باسە کە لاپەڕەی ئینستاگرامی ئەیووب هەرکـ.یش هاوکات لە گەڵ دەسبەسەری ناوبراو، لە بەردەست نەماوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *