سزا دانی پوریا نەسیری ، هاوڵاتی خەڵکی مەهاباد بە سێ مانگ بەندکردنی تەعلیقی

ک.م.م.ک:

بە پێی بڕیاری دەرچوو لە لایەن دادگای ئینقلابی ڕژیمی ئیران لە مەهاباد ، پوریا نەسیری ، هاوڵاتی و خوێندکاری بواری یاسا ، بە تۆمەتی ( پڕوپاگەندە دژی سیستم ) بە سێ مانگ بەندکردنی تەعلیقی بۆ ماوەی دوو ساڵ سزا درا.

ئەم هاوڵاتییە لە ٢٩ جۆزەردان ئیمساڵ ، بە بێ هیچ بەڵگەیکی یاسایی ، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ناو شاری مەهاباد دەستبەسەر و دواتر بە دانانی بارمتە ئازاد کرا بوو.

ف.ن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *