ورمێ؛ ڕاگواستنی نایاسایی سێ بەندکراوی سیاسیی بۆ بەندی گشتی

ک.م.م.ک:

بەپێی سەرچاوەی متمانەپێکراو سێ زیندانی سیاسیی بەناوەکانی پژمان سادقی، عەلی سۆران قاسمی و ڕزگار بەیگزادە کە ڕووبەڕووی تۆمەتگەلی قورس وەکوو ئێعدام و زیندانی درێژماوەن، پێچەوانەی ڕێسا یاساییەکان لە بەندی سیاسیی زیندانی ڕێژیم لە ورمێ هێنراونەتە دەرەوە و بۆ بەندی گشتی ڕاگوازراون.

دامەزراوەگەلی مافی مرۆیی ئەم هەوڵەیان وەکوو هەڕەشەیەکی ئاشکرا دژی پاراستنی گیان ئەوان لە قەڵەم داوە.

بەپێی زانیارییە بەردەستەکان، بەیگزادە پتر لە دوو مانگە لە بەندی گشتی ڕادەگیردرێت و لە نیوەی گەلاوێژی ئەمسالەوە، دوو زیندانی دیکەیش پەیوەستی ئەو بوون.

بنەماڵەی ئەم سێ زیندانییە لە سەردانە بەردەوامەکانیان بۆ لای کاربەدەستانی قەزایی و ئەمنیەتی خوازیاری ڕوون بوونەوەی دۆخی منداڵەکانیان، بەم حاڵەوە تا ئێستە وڵامی دیارکراویان پێ نەدراوەتەوە و بەدواداچوونەکانیشیان بێ ئەنجام ماوەتەوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *