سووتاندنی دارستانەکانی مەریوان؛ مافیاکانی سوپای پاسداران لە پشت ئاگرەکانی کوردستانەوە

ک.م.م.ک.:

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی KMMK، لە ساڵانی ڕابردوودا چەندین حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکان و لەناوبردنی ئامانجدار لە گوندەکانی دەوروبەری مەریوان تۆمار کراوە. بە پێی ئەم ڕاپۆرتانە، ئەم کردەوانە دەگەڕێندرێتەوە بۆ مافیای سەر بە سوپای پاسداران کە بە مەبەستی دەستبەسەرداگرتنی زەوی و قازانجی ماددی هەوڵی لەناوبردنی سامانە سروشتییەکانی ناوچەکەیان داوە.

لە دوایین ڕووداودا، ڕۆژی دووشەممە ٢٧ گەلاوێژ ٢٧٢٥ی کوردی، کەسێک بە ناوی ئەحمەد فەرەجی، بە هاوکاری کەسێکی سەر بە سوپای پاسداران بە ناوی حاجی عەزیز، ئاگری لە دارستانەکانی ناوچەی “کانی چنار” کە دەکەوێتە دەوروبەری گوندی لەنج ئاوا بەردا. ئاگرەکە بە هەوڵی هێزە گشتییەکان و کۆمەڵە ژینگەپارێزەکان کۆنتڕۆڵ کرا.

به ڵام به پێی سه ڕچاوه ئاگاداره کان، ئه مڕۆ له دوو شوێنی دیکه ئاگر که وتووه ته وه و ئێستا هێزه گشتییه کان و چالاکوانانی ژینگه پارێز له هه وڵی کۆنتڕۆڵکردن و کوژاندنەوەی ئاگرکەن.

ف.ن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *