ئیلام؛ کرێکارانی فەرمی نەوت لە چوارچێوەی هەڵمەتی هەینی ناڕەزایەتی گردبوونەوەیان پێک هێنا

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی شەممە ٢٤ی گەلاوێژی ٢٧٢٥ی کوردی، کرێکارانی فەرمی و کرێکاریی و ئیدارییەکانی کومپانیای نەوتی فەلاتی قاڕە لە ناوچەی سیری، سەکۆی نەسر و سەکۆی ئیلام جارێکیتر لە چوارچێوەی هەڵمەتی هەینییەکانی ناڕەزایەتی کۆبوونەوە.

کرێکاران ڕایانگەیاندووە کە ناڕەزایەتییەکان تاکاتی دەستەبەربوونی خواستەکانیان و بیستنی دەنگی کرێکارانی ناوچەی کارا درێژەی دەبێت.

گرنگترین داواکاری کرێکارانی فەرمی نەوت:

١. پێبژاردنی تەواوی مووچەی یاسایی کرێکاران و لابردنی سنووری مووچە

٢. لابردنی سنووری خانەنشینی و پێبژاردنی تەواوی مافی سەنەوات

٣. گەڕاندنەوەی باجە زۆرلێوەگیراوەکانی پێچەوانەی یاساکان

٤. جێبەجێکردنی تەواوی مادەی ١٠و پێبژاردنی پاشەکەوتەکانی

٥. سەربەخۆیی سەندووقی خانەنشنی نەوت

هەر لەم بواردەدا، شۆرای ڕێخستنی ناڕەزایەتییەکنی کرێکارانی نافەرمی نەوت(ئەرکانی سالس) یش لەڕێی بڵاوکردنەوەی بەیانییەیەک لە ناڕەزای نیشاندانی کرێکارانی فەرمی لە ناوچە چالاکەکانی باشوور پشتیوانیان دەربڕیوە و هەموو کرێکارانی بەشە جیاوازەکانی پیشەی نەوت بانگهێشتی بەربڵاوی ناڕەزایەتییەکان کردووە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *