هەواڵەکان

ئێعدامی زیندانییەکی کورد لەبەندیخانەی ناوەندی بەندەرعەباس

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان :وبەپشت بەستن بەوهەواڵانەی بڵاوبوونەتەوە ۲۵ی سەرماوەزی ئەوساڵ زیندانییەکی کورد بەناوی “بێهزاد سەلیمی کورد” کوڕی عوسمان لەزیندانی ناوەندی بەندەر عەباس ئێعدام کرا.

کوتراوە ؛ئەم زیندانییە کوردە تەمەنی ۳۹ساڵە وخەڵکی شاری نەغەدە لەڕۆژهەڵاتی کوردستانە.ناوبراو ساڵی ۱۳۹۰بەتۆمەتی مادە هۆشبەرەکان دەسبەسەرکراو وساڵی ۱۳۹۱ لەدادگای شۆڕشی بەندەرعەباس ئێعدامی بەسەردا سەپێنرا.

جێگەی باسە بەپێی هەواڵەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە ئەم ساڵدا ۱۰۴بەندکراوی کورد بەتۆمەتگەلی جۆراوجۆر لەزیندانەکانی ئێران ئێعدام کراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

Related posts

بۆکان؛ ٩ خۆپێشاندەری دیکە دەستبەسەرکران

Bilal Enferadi

سەقز؛ ئاشکرابوونی ناونیشانی چەندد هاوڵاتی دەستبەسەرکراو

دەست‌بەسەر کردنی چالاکێکی کرێکاری لە کرماشان