ورمێ؛ ئازادکردنی عەبدولعەزیز گۆڵ محەممەدی لە دوای تەعلیقی کردنی سزاکەی

ک.م.م.ک.:

عەبدولعەزیز گۆڵ محەمەدی، بەندکراوی سیاسی تەمەن ٥٣ ساڵ خەڵکی ورمێ، دوای تێپەڕاندنی چوار ساڵ و چوار مانگ لە حوکمەکەی، بە تەعلیق کردنی سزاکەی لە بەندیخانەی ڕێژیمی ئێران لە شاری ورمێ ئازاد کرا.

ئازاد کردنی ئەم هاوڵاتییە لە کاتێکدا ڕووی داوە کە ناوبراو لە ساڵی ٢٧٢٤ی کوردی ، بە هۆی دژایەتی جێگیری دادستان لە تەک تەعلیق کردنی سزاکەی مانی لە خواردن گرتبوو.

عەبدولعەزیز گۆڵ محەممەدی لە مانگی ڕەزبەر ٢٧١٩ی کوردی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەسەڵاتدارانی قەزایی بە تۆمەتی “هەڵسوکەوت دژی ئاسایشی نەتەوەیی لە ڕێگەی ئەندامێتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی ڕێژیمی ئێران” بە ١٠ ساڵ و یەک ڕۆژ زیندانی سزا درا.

ف.ن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *