ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، هادی ڕۆستەمی، مێهدی شاهیوەند و مێهدی شەرەفیان، سێ زیندانی کە پێشووتر حوکمی بڕینی چوار قامکی دەستی ڕاستی ئەوان لە زیندانی ناوەندی ورمێ جێبەجێ کرابوو، بۆ زیندانەکانی ڕێژیمی ئێران لە ئیلام ە خوڕەماوا ڕاگوازران.
ڕاگواستنی ئەم هاوڵاتیانە لە کاتێکدا هاتۆتە ئاراوە کە ڕەوتی دەرمانی ئەوان تێنەپڕیوە و لە ڕۆژانی ڕابردوویش لە دەسڕاگەیشتن بە دەرمان بێبەری بوون.
شیاوی باسە کە حوکمی دژە مرۆیی و دژی کەرامەتی مرۆیی بەتۆمەتی دزی لەلایەن سیستەمی قەزایی ڕێژیمی ئێرانەوە دەرکراوە و لە ٨ی گەلاوێژی ئەمساڵ بەڕێوەبرا.
ق.ش


