ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٥ی کوردی، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران لە شەقامێکی کامێران هەڵیانکوتایە سەر زیندانییەکی لە مێژینەی سیاسیی بەناونیشانی ڕامین گورگانی و بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی دەسبەسەریان کرد.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەم هێزانە دوایی دەسبەسەری ئەم هاوڵاتییە هێرشیان کردەسەر ماڵی باوکی و دەستیاندایە پشکنین و هەندێ کەلووپەلی تایبەتی ناوبراویان لە گەڵ خۆیان برد.
بەپێی زانیارییەکان لە زمانی شایەتحاڵێکەوە ئەم هاوڵاتییە بە بڕیاری کاتی بیست ڕۆژە ڕەوانە ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە سنە کراوە.
جێیی بیرهێنانەوەیە کە ئەم هاوڵاتییە پێشتر لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر و پاش چەندد حەوتوە بەدانانی بارمتە بەشێوەی کاتی ئازاد کرابوو و پاش چەندد مانگ بەتۆمەتی پروپاگاندا دژی دەسەڵات ٦ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێنرابوو و دواتر ئەم حوکمە گۆڕدرا بۆ غەرامە.
ق.ش


