بێبەشکردنی عادڵ پیروزی بەندکراوی سیاسی خەڵکی مەریوان لە مافی پشوو

ک.م.م.ک.:

عادڵ پیروزی، بەندکراوی سیاسی خەڵکی گوندی “سەردۆش”ی شاری مەریوان، دوای دە مانگ بەندکردن تا ئێستاش لە مافە سەرەتاییەکانی لە بەندیخانە بێبەشە.

بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەم هاوڵاتییە تا ئێستا لە مافی پشوو و هەروەها ئەگەری کار کردن لە ناو بەندیخانە بێبەش کراوە.

شایانی باسە عادڵ پیروزی لە لایەن دادگای ئینقلابی ڕژیمی ئێران لە شاری مەریوان بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی نیزام بە قازانجی حیزبێکی کوردی” بە یەک ساڵ زیندان مەحکووم کراوە.

ف.ن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *