ک.م.م.ک.:
ڕۆژی شەممە ١٨ گەلاوێژی ٢٧٢٥ی کوردی، ڕەحیم ئەحمەدی، هاووڵاتییەکی تەمەن ٣٧ ساڵی خەڵکی شاری بانە، لە کاتی کۆڵبەری لە ناوچەی سنووریی “زەڵێ”ی بانە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سەر سنووری ڕێژیمی ئێران، بریندار بوو.
بەگوێرەی سەرچاوە ئاگادارەکان، هێزەکانی سەر سنووری ڕژیمی ئیران بەبێ دەرکردنی هیچ ئاگادارییەکی پێشوەختە تەقەیان کردووە و لە ئەنجامدا تەقە لە قاچی ڕەحیم ئەحمەدی کراوە.
شایانی باسە ئەم هاووڵاتییە بەمەبەستی چارەسەری بۆ ناوەندە پزیشکییەکانی شاری بانە گواستراوەتەوە.
ف.ن


