اشان ؛ لە سێدارەدانی دوو هاوڵاتی

ک.م.م.ک:

بە پێی هەواڵەکان ، ڕۆژی شەممە ١٨ گەلاوێژی ٢٧٢٥ی کوردی ، دوو هاوڵاتی لە بەندیخانەی ناوەندی شاری کرماشان لە سێدارە دران.

ئەم هاوڵاتییانە بە ناسنامەی بەهادۆر ئەلیاسی ، تەمەن ٣١ ساڵ و خەڵکی خۆڕەم ئاوا و سڵێمان ناسری خیز خەڵکی کرماشان پێشتر بە تۆمەتی پێوەندی بە مادە هۆشبەرەکان بە سێدارە سزا درا بوون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ، ئەلیاسی لە سێ ساڵ پێش ئیستا و ناسری خیز لە پێنچ ساڵ پێش ئیستا دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادی ئیران بە سێدارە سزا درا بوون.

ف.ن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *