ک.م.م.ک.:
بەپێی هەواڵی گەیشتوو ڕۆژی یەک شەممە ١٢ گەڵاوێژی ٢٧٢٥ی کوردی، حوکمی لەسێدارەدانی هاووڵاتییەک بە ناسنامەی حەسەن ڕەمەزانی خەڵکی خۆڕەم ئاوا لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەم شارە جێبەجێ کرا.
شایەنی باسە ئەم هاووڵاتییە چوار ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست دەستبەسەر و لە لایەن دەسەڵاتی دادی ڕێژیمی ئێرانەوە حوکمی لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا.
ف.ن


