ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، ڕەحمان ئەسلانی هاوڵاتت ٦٣ ساڵ تەمەنی خەڵکی بۆکان و زیندانی لە مێژینەی سیاسیی دەیەی ٦٠ی کۆچی ڕۆژی چوارشەممە ٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٥ی کوردی، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپاوە لەو شارە تونداژۆیانە دەسبەسەر کرا.
شیاوی باسە کە لەڕەوتی ئەم دەسبەسەرییە، موبایلی هاوسەرەکەییشی لەلایەن ڕایەدارانەوە دەستی بەسەردا گیرا.
تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەسبەسەری و شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاوڵاتییە بەردەست نییە.
ق.ش


