له‌سه‌ر سنووره‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، هیچ سنوورێک ناناسێت و له چه‌ند رۆژی رابردوودا، له دوای چه‌ندین ساڵ له کوشتنی ده‌یان رۆڵه‌ی زه‌حمه‌تکێش و هه‌ژاری کورد که بۆ په‌یدا کردنی بژێوی ژیانیان که‌وتوونه‌ته کۆڵبه‌ری ده‌که‌ن و به‌ر ده‌ستڕێژی گولله‌ی مرۆڤ کوژه‌کانی کۆماری ئیسلامئ که‌وتوون و ده‌که‌ون، تازه به تازه ئه‌و دیارده‌یه سه‌ری له سوچێکی پاڕله‌مانی ئێران ده‌رهێناوه و زۆر فریوکارانه‌ش، جێگری لیژنه‌ی دادی په‌رله‌مانی کۆماری ئیسلامی ئێران رایگه‌یاندووه”
هێزه ئینتیزامییه‌کان و ده‌زگاکانی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رپرسیارن له‌سه‌ر کوشتنی کۆلبه‌رانی کورد له سه‌ر سنووره‌کان. له به‌شێکی دیکه قسه‌کانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه،
ئه‌گه‌ر بنه‌ماله‌ی کوژراوێک سکاڵا تۆمار بکات، ده‌بێت زۆر به‌په‌له ده‌زگای داد، ئه‌رکی خۆی جێبه‌جێ بکات و به‌داوادا چوونی بۆ بکات .
بێگومان، ناوبراو خۆی له گێلی ده‌دات، چونکه باش ده‌زانێت، به‌شێکی زۆر له داهاته‌کانی گرتنی قاچاخ، له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان. غه‌رامه کردن و ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی باری کۆڵبرانی و کاسبکارانی کورده و باشیش ده‌زانێت که هیچ بنه‌ماله‌یه‌ک ناوێرێت به شێوه‌ی فه‌رمی سكاڵا له‌سه‌ر کوشتنی رۆڵه‌کانیان تۆمار بکات .
پرسیار ئه‌وه‌یه، داخۆ کۆماری ئیسلامی ئیران له کوشتنی سیستماتیکی کۆڵبه‌ران بێ ئاگایه ؟
له کاتێکدا، به‌پێی راپۆڕتی کۆمه‌له‌ی ماڤی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی 2016وە تا کو ئێستا ۳٨ کۆڵبەر و کاسبکار بە دەسڕێژی هێزە سەربازییە جیاجیاکانی کۆماری ئیسلامی گیانیان لەدەست داوە و ۲۹ کەس بریندار و کەم ئەندام کراون ، جگەلەوەی ۱۱ کەس بەهۆی کەوتنەناو ئاوی ڕوبارەکانەوە ئاو بردونیی و چەن کەس کەوتنەژێر ڕنوە بەفری کوێستانەکانەوە و بەسەدان ئەسپ و بارگین کوژراوان و بە ملیاردی ماڵی هاووڵاتیان دەستی بەسەردا ڕاگیراوە و کۆڵبەر و کاسبکاری بەناو خاوەن بار غەرامەکراون و لە زیندان خراون.
کۆمەلەی مافی مرۆفی کوردستان