ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی سەرچاوەی ئاگادار، دوو چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری سەقز، بەناوەکانی هیوا ئەمینیی و بەهمەن فەیزی، لەلایەن دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێرانەوە لەو شارە، بەتۆمەتی پڕوپاگاندا دژی دەسەڵات مەحکووم کران.
بەگوێرەی هەواڵەکە، هەرکام لەم دوو هاوڵاتییە بە ٥ مانگ زیندانی تەعزیری و دە ملوێن تمەن سزا مەحکووم کراون.
شیاوی باسە کە حوکمئ زیندانی دەرکراو بۆ ئەم دوو چالاکە مەدەنییە بۆ ماوەی دوو ساڵ وەکوو هەڵپەسێردراە دەمێنێتەوە.
ق.ش


