ک.م.م.ک.:
بە پێی هەواڵەکان، ڕۆژی چوارشەممە ١ گەلاوێژی ٢٧٢٥ی کوردی ، هاووڵاتییەکی لاو بە ناوی “عەتا”، تەمەن ٢٣ ساڵ، خەڵکی شاری بانە لە ناوچەی سنووری ژاڵانە ، لە کاتی کۆڵبەری ڕاستەوخۆ لەلایەن هێزەکانی سەر سنوور کراوەتە ئامانج و دواتر بە توندی لێیدراوە.
بەگوێرەی سەرچاوە ئاگادارەکان ، دوو ئەندامی هێزەکانی سەر سنووری ڕژیمی ئیران تەقەیان لە قاچی هاوڵاتییەکە کردووە و دواتر بە توندی لێیانداوە و لە ئەنجامدا لە ناوچەی کەلەسەر و هەر وەها سەر بە سەختی بریندار بووە. ڕوداوەکە لەکاتێکدا ڕوویداوە کە هاوڵاتیەکە هیچ چەکێکی هەڵنەگرتووە و هیچ هەڕەشەیەکی لە هێزەکانی سەر سنوور نەکردووە و تەنیا بارێکی هەڵگرتووە.
ف.ن


