گیان لە دەستدانی چیاکۆ یوسف نژاد، چالاکوانی ژینگەپارێز لە کاتی هەوڵدان بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگر لە چیای ئاویەر

ک.م.م.ک.:

بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتانەی دەستمان کەوتووە، لە ٢ گەلاوێژی ٢٧٢٥ی کوردی ، چیاکۆ یوسف نژاد، چالاکوانی ژینگەپارێزی دڵسۆز و خەڵکی سنە ، لە کاتی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنی ئاگر لە بەرزاییەکانی چیای ئاویەر ، تووشی سووتانی توند بو ، دوای سێ ڕۆژ مانەوە لە بەشی چاودێری چڕی نەخۆشخانەی کەوسەر لە شاری سنە، بەداخەوە ئەمڕۆ کۆچی دوایی کرد.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، ئەو چالاکوانە ژینگەپارێزە کە هەمیشە لە پێشەنگی هەوڵەکانی پاراستنی سروشتی ناوچەکەدا بووە، لەکاتی خۆبەخشانە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاگرەکە بە سەختی بریندار بووە. سەرەڕای هەوڵی پزیشکان، سەختی برینەکانی بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی.

بڕیارە لە چەند ڕۆژی داھاتوودا تەرمی چیاکۆ یوسف نژاد بە ئامادە بوونی بنەماڵە و هاوڕێیانی و ژینگەدۆستان لە زێدی خۆی بەخاک بسپێردرێت .

ف.ن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *