کرماشان؛ گردبوونەوەی ناڕەزایی نیشاندانی وەرزێران لە بەرانبەر پارێزگای ئەو شارە

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، سەر لە بەیانی یەکشەممە ٥ی گەلاوێژی٢٧٢٥ی کوردی، کۆمەڵێک لە وەرزێران(جووتیاران)ی پارێزگای کرماشان لەڕێی گردبوونەوە لە بەرانبەر پارێزگاری ئەو شارە بەبۆنەی دواکەوتنی بەردەوامی پێدانی پارەی گەنمەکانیان دەستیاندایە ناڕەزایی دەربڕین. ئەم جووتیارانە دەڵێن: سەرەڕای ئەوەی گەنمەکانیان ڕادەستی دەوڵەت کردووە، هێشتا بەشێکی زۆر لە پارەکەیان وەرنەگرتووە و بەڵێنی بەرپرسان بێ ئەنجام ماوەتەوە.

ئامادەبووانی ئەو کۆبوونەوەیە جەختیان کردەوە کە دەیان جار لە لایەن بەرپرسانەوە بەڵێن وەرگرتنی پارە کە حەوتوو و مانگەکانی داهاتوو پێدراوە، بەڵام هیچ دەسپێشخەرییەکی کاریگەر جێبەجێ نەکراوە.

زۆرینەی جووتیاران بەبۆنەی پێنەدانی بەکات، ڕووبەڕووی کێشەی جیددئ بژیوی ژیان و قەرزە کەڵەکەبووەکان بوونەتەوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *