هەمەدان؛ جێبەجێ کردنی حوکمی ئێعدامی سێ هاوڵاتی زیندانی

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، سەر لە بەیانی چوارشەممە یەکی گەلاوێژی٢٧٢٥ی کوردی، سێ زیندانی بەتۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە سڕکەرەکان لە زیندانی ناوەندی هەمەدان ئێعدام کران.

ناونیشانی ئەم کەسانە: مەهدی حەیدەری، جەبار عەلیشاهی و ئەشکان مەهدیپەنا ڕاگەیەنراور.

ئەم کەسانە لە چەند دۆسیەی جیاواز و لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو دەسبەسەر و بە ئێعدام مەحکووم کرابوون.
مەهدی حەیدەری، خەڵکی کرماشان نێزیک بە ٥ ساڵ پێش، دەسبەسەر کرابوو، عەلیشایی خەڵکی خوڕەماوا و مەهدیپەنا خەڵکی هەمەدان نێزیک بە ٤ ساڵ پێش دەسبەسەر کرابوون.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *