ک.م.م.ک.:
بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی سێشەممە ٣١ پوشپەڕی ٢٧٢٥ی کوردی ، هاووڵاتییەک بە ناوی لەتیف یەعقووبی تەمەن ٤٥ ساڵ و دانیشتووی گوندی کۆزەڕەش سەر بە ناوچەی سەڵماس، بە هۆی سەختی برینەکانی بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سەر سنووری ئێران لە نەخۆشخانەی شاری سەڵماس گیانی لە دەستدا.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ پوشپەڕ لە کاتی کۆڵبەری لە ناوچە سنوورییەکانی سەڵماس، بەبێ ئەوەی هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی پێشوەختەیان پێ بگات، ڕاستەوخۆ لەلایەن هێزەکانی ڕژیمی ئیران کراوەتە ئامانج و بە سەختی بریندار کرابو.
ف.ن


