ئیلام؛ ئەمیرعەلی زاکری دیسانەوە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپاوە دەسبەسەر کرا

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان؛ ئەمیرعەلی آکری، هاوڵاتت کوردی ٤٤ساڵ تەمەن خەڵکی ئیلام ڕۆژی شەممە ٢٨ی پووشپەڕی ٢٧٢٥ی کوردی، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپاەە لە شوێنی کارەکەی خۆی لە شەقامی پەیامی شاری ئیلام دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، دەسبەسەری ئەم هاوڵاتییە بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی هاتۆتە ئاراوە و تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی فەرمی سەبارەت بە شوێنی ڕاگیران، دۆخی تەندرووستی یان هۆکارەکانی دەسبەسەری ناوبراو بەردەست نییە.

شیاوی باسە کە ئەمیرعەلی زااکری پێشتر لەڕەوتی بزوتنەوەی ژن ژیان ئازادی لە ڕێکەوتی ١١ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ی کوردی، لەگەڵ براکەی عیماد زاکری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *