ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی پووشپەڕی ٢٧٢٥ی کوردی، هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتایە سەرماڵی بنەماڵەیەک لە گوندی ناوەی سەر بە بجنوورد و ئامانجیان دەسبەسەری کەژاڵ ساڵحی، کچێکی تەمەن ١٤ ساڵ کە ماوەیەکە بە ئاخافتن بە زمانی کوردی لە دانیشتنە کەلتووریەکان ناسرا بوو، هێزە ئەمنییەکان لە گەڵ نەدۆزینەوەی ناوبراو لە ماڵەکەی، باوکی ئاراز ساڵیان دەسبەسەر کرد و بەبێ درکاندنی هیچ بابەتێک ئەویان لە گەڵ خۆیان بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواست.
بەپێی ڕاپۆرتە خۆجێیەکان، هێزە ئەمنییەکان پاش پشکنینی وردی ماڵ، دەستیان بەسەر موبایلەکان و کەرەستەی ئیلوکترۆنیکیدا گرت و داوایان لە ئەندامانی بنەماڵە کردووە کە بۆ لێپرسینەوە سەردانی ئیدارەی ئیتلاعات بکەن.
کەژاڵ ساڵحی لە دانیشتنە کەلتوورییە زۆجێیەکان، خوێندنەوەی بە ناوەڕۆکی شوناس و نیشتمانی کوردستان ورووژاندبوو کە سەرنجی زۆری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و دەڤەرەکەی بۆلای خۆی ڕاکێشاوە.
تا ئێستە هیچ زانیارییەک سەبارەت بە دۆخ یان شوێنی ڕاگیرانی ئاراز ساڵحی بەردەست نییە.
ق.ش


