ک.م.م.ک:
شەممە ٢١ی پووشپەڕی٢٧٢٥ی کوردی، محەممەد ئەڵڵاڕەزایی هاوڵاتی خەڵکی سنە و دانیشتووی دێولان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە لەو شارە دەسبەسەر کرا.
بەگوێرەی هەواڵەکان، دەسبەسەری ئەم هاوڵاتییە بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە هاتۆتە ئاراوە و تاکاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیران و هۆکاری دەسبەسەری ناوبراو بەردەست نییە.
ق.ش


