به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو به کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان، نزیک به حه‌وت مانگه که په‌رستاره‌کانی به‌شی “بێهزیستی” و نه‌خۆشخانه‌ی کرماشان، به‌شێک له حه‌قده‌سته‌که‌یان که به “کارانه” ناسراوه، وه‌رنه‌گرتووه.یه‌کێک له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی په‌رستارانی کرماشان ڕایگه‌یاند که هه‌ژماری ئه‌و په‌رستارانه‌ی که کارانه‌یان وه‌رنه‌گرتووه، 300 که‌سه.
کارانه ئه‌و داهاته‌یه که شیرکه‌ت و کۆمپانیاکان له‌ئاکامی کاری په‌رستاران و کارمه‌ندانه‌وه به‌ده‌ستی دێنن، و پێویسته که مانگانه له‌نێوان ئه‌و کارمه‌ندو په‌رستارانه‌دا دابه‌ش بکرێ.کارمه‌ندان و په‌رستارانی ئاماژه‌پێکراو، ده‌بوایه مانگانه 350 هه‌زار تمه‌ن زیاتر له حه‌قده‌ستی مانگه‌ی خۆیان وه‌ربگرن، که سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی حه‌وت مانگ ئێستا ئه‌و بڕه پاره‌یان وه‌ریان نه‌گرتووه.
پێویست به وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه که داموده‌زگای ئیداریی کۆماری ئیسلامی ئێران، گه‌وره‌ترین داموده‌زگایه‌که که کارمه‌ندان و په‌رستارانی نه‌خۆشخانه‌کان و ناوه‌نده ته‌ندوروستیه‌کان به‌ڕێوه ده‌بات، و هیچ په‌یمانکارێکی تر توانای کێبڕکێ و به‌ئه‌نجامگه‌یاندنی کاره‌کانی، وه‌کوو حکوومه‌ت، نیه.
حکوومه‌ت به په‌یڕه‌وکردنی سیاسه‌تی پێنه‌دانی حقووق و ئیمتیازاتی کارمه‌ندان له‌کاتی خۆیدا، ده‌توانێ له‌ڕێگه‌ی کۆکردنه‌وه‌ی بڕێکی زۆری ئه‌و پاره‌یه له بانکه‌کاندا، سوودێکی زۆرتر له‌لایه‌ن بانکه‌کانه‌وه به‌ده‌ست بێنێت.کرێکاران و چییته زه‌حمه‌تکێشه‌کان، و له‌ناویشیاندا په‌رستاران، به که‌مترین حه‌قده‌ست و به‌کارو زه‌حمه‌ت و ئاره‌قه‌ڕشتنی خۆیان، زیاترین سوودو به‌رهه‌م بۆ سیستمی ئابووریی ئیفلیجی کۆماری ئیسلامی ئێران پێکدێنن.به‌ڵام هه‌میشه زیاتریان زه‌برو زیانیان له سۆنامیی ئابووری ئه‌و وڵاته‌دا به‌رده‌که‌وێ
کۆمەلەی مافی مرۆفی کوردستان