ک.م.م.ک:
لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا ، دو هاوڵاتی بە ناسنامەی ئیسماعیل سانیار ، بەندکراوی سیاسی پێشوو و خەڵکی بۆکان و دیاکۆ میری هاوڵاتی تەمەن ٣٦ ساڵ و خەڵکی شاری سنە بە بێ هیچ بەڵگەیکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمی ئیران دەستبەسەر کران.
بە پێی هەواڵەکان، ئیسماعیل سانیار ڕۆژی چووار شەممە ١١ پوشپەڕی ٢٧٢٥ی کوردی لە کاتی هێرشی هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمی ئیران بۆ سەر ماڵەکەی دەستبەسەر کرا.
لە کاتی دەستبەسەر کردنی ئەم دوو هاوڵاتییە هێشتا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتەکانیان لە بەر دەستدا نییە.
ف.ن