ک.م.م.ک:
ڕۆژی پێنج شەممە ١٢ پوشپەڕی ٢٧٢٥ی کوردی ، کچی ڕزگار بەیگ زادە بابا میری بەندکراوی سیاسی خەڵکی بۆکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکەی خۆی لە ئیکس( توییتر کۆن) لە دەر کردنی سزای سێدارە بۆ باوکی هەواڵی دا.
ڕزگار بەیگ زادە بابا میری لە شۆڕشی ( ژن، ژیان،ئازادی) بە هۆی یارمەتیدان و ئامادەکردنی دەرمان بۆ برینداران، لە ٢٨ خاکەلێوە ٢٠٢٣ی کوردی لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمی ئیران دەستبەسەر کرا. ناوبراو دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادی ئیران بە ١٥ ساڵ زیندانی تەعزیری سزا درا.
لە چەند مانگی ڕابردوو ، بەرپرسانی دەسەڵاتی دادی ڕژیمی ئیران بە تۆمەتی (بەغی) دژ بە ڕزگار بەیگ زادە بابا میری دۆسیەیەکی نوێیان بۆ کردەوە، تۆمەتێک کە لە ناو قانونی جمهوری ئیسلامی ئیران دەتوانیت سزای سێدارەی هەبیت.
ف.ن


