نەغەدە؛ دەسبەسەری و نادیاربوونی چارەنووسی عەلی قەبچاق شاهی، نووسەر و دەرهێنەر

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، عەلی قەبچاق شاهی، نووسەر، دەرهێنەر و چالاکی کەلتووری خەڵکی شاری نەغەدە، ڕۆژی چواری پووشپەڕی ٢٧٢٥ی کوردی، لەلایەن هێزر ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراوە.

پاش تێپەڕینی نێزیک لە حەوتوویەک لە دەسبەسەری ئەم هاوڵاتییە، هێشتا هیچ زانیارییەکی فەرمی سەبارەت بە شوێنی ڕاگیران ، جۆری تۆمەتەکان و دۆخی تەندرووستی ناوبراو بەردەست نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *