دەستبەسەر کردنی سمکۆ مەعروفی ، چالاکوانی ژینگەپارێز خەڵکی بۆکان لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە

ک.م.م.ک:

ڕۆژی دوو شەممە ٩ پوشپەڕی ٢٧٢٥ی کوردی ، سمکۆ مەعروفی چالاکوانی ژینگەپارێزی ناسراو و بەندکراوی سیاسی پێشوو ، بە هۆی هێرشی هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمی ئیران بۆ ماڵەکەی دەستبەسەر کرا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو ، هەتا ئیستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە شوێنی ڕاگرتن و تۆمەتەکانی ئەم هاوڵاتییە لە بەر دەستدا نییە.

شایەنی باسە سمکۆ مەعروفی پێشتر چەند جار لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمی ئیران دەستبەسەر کرا بوو. هەر وەها ئەم چالاکوانە لە ساڵی ٢٧١٩ی کوردی لە لایەنی لەقی ١٠١ دادگای تاوانباری ڕژیمی ئیران لە شاری بۆکان بە دوو ساڵ زیندانی تەعزیری سزا درا بوو.

ف.ن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *