ک.م.م.ک.:
بە پێی ڕاپۆرتەکان، سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٣ی پووشپەڕ ساڵی ٢٧٢٥، سێ ئەندامی بنەماڵەیەکی کورد بە ناوەکانی ئەفشین، کاکو و بەختیار عەزیزی لە گەڕەکی دیزاجی مێرگەورلە شاری ورمێ وێڕای توندوتیژی و ترس و تۆقاندن لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.
بەگوێرەی زانیارییە ناوخۆییەکان، ئۆپەراسیۆنی دەستبەسەرکردنەکە بە هەڵمەتێکی کتوپڕ ئەنجامدراوە کە نزیکەی ٢٠ ئۆتۆمبێلی هێزی ئەمنییان لەگەڵدا بووە و کەسانی دەستبەسەرکراویش بە توندی لێیان دراوە.
دوابەدوای ئەم ڕووداوە، بەختیار عەزیزی هەمان ڕۆژ بەشێوەیەکی کاتی ئازاد کرا، بەڵام دوو براکەی دیکە بە ناوەکانی ئەفشین و کاکو عەزیزی، تا ئێستا دەستبەسەرن و هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگرتنیان، باری جەستەیی یان یاسایی نییە. بنەماڵەی ئەو کەسانە هیچ زانیاریەکیان لەسەر بارودۆخی ناوبراون نیە و دامەزراوە ئەمنییەکانیش تا ئێستا هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان نەخستۆتەڕوو.
E.Sh


