دەستبەسەر کردنی شارومەندێکی خەڵکی دهدەشت لە لایەن هێزە ئەمنیەکان

ک.م.م.ک:

بە پێی هەواڵی نێردراو بۆ ناوەندی کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان ( KMMK) ڕۆژی دوو شەممە ٢ پوشپەڕی ٢٧٢٥ی کوردی شارومەندێک خەڵکی دهدەشت بە ناوی ئەمیر حۆسەین مۆحسنی لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمی ئیران دەستبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەکانی ئاگادار ، ئەم هاوڵاتییە لە دوای دەستبەسەر بوون بۆ بەندیخانەی ئیدارە ئیتلاعات ڕاگوێزرا و دوای تەواو بوونی لێپرسینەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی ڕژیم لە شاری دهدەشت ڕاگوێزرا.

شایەنی باسە هەتا ئیستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکارەکانی دەستبەسەر کردن و تۆمەتەکانی ئەم هاوڵاتییە لە بەر دەستدا نییە.

ف.ن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *