بێ هەواڵی لە چارەنووسی ڕەحمان مام ئیسماعیل لە دوای تێپەڕ بوونی ٨ ڕۆژ

ک.م.م.ک:

ڕۆژی هەینی ٦ پوشپەڕی ٢٧٢٥ی کوردی هەواڵێک بە دەستی کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان (KMMK) گەیشت کە باس لە ناڕوونی لە چارەنووسی ڕەحمان مام ئیسماعیل هاوڵاتی خەڵکی مەهاباد دەکات کە ماوەی ٨ ڕۆژ پێش ئیستا لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمی ئیران لە ماڵەکەی دەستبەسەر کراوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆڕتە ، هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمی ئیران ڕۆژی هەینی ٣٠ جۆزەردان ٢٧٢٥ی کوردی بە هێرش بردن بۆ سەر ماڵی ئەم هاوڵاتی ٤٠ ساڵانە لە گۆندی قزڵجە دەستبەسەریان کردووە و دواتر بۆ شوێنێکی نادریار ڕاگوێزراوەتەوە.

شایەنی باسە کە دەستبەسەر کردنی ئەم هاوڵاتییە بە بێ هیچ بەڵگەیکی یاسایی ڕووی داوە و هێزە ئەمنیەکانی ڕژیم لە کاتی دەستبەسەر کردنی ئەم هاوڵاتییە دەستیان داوەتە تەفتیشی ماڵی ناوبراو و تەلەفون و لەپ تاپی ئەم هاوڵاتیشیانە لە تەک خۆیاندا بردووە.

ف.ن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *