دێهدەشت؛ سزای ٦ ساڵ بۆ چالاکێکی مەدەنی

ک.م.م.ک.:

بە پێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، فەرشاد دەستمەردی چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری دێهدەشت بە پشتبەستن بە حوکمی لقی ١٠٢ی دادگای تاوانەکانی ناوچەی کۆهگیلویە بە شەش ساڵ و سێ مانگ و یەک ڕۆژ زیندانی مەحکووم کراوە. لەسەر بنەمای یاسای جێبەجێکردنی سزای توند، تەنها ٥ساڵ لەم سزایە جێبەجێ دەکرێت. ئەو بڕیارەی پێشتر باسمان کرد لە ٢١ جۆزەردان ی ٢٧٢٥ی کوردی دەرچووە.

داستمەردی ڕووبەڕووی تۆمەتی وەک “چالاکی تەبلیغی دژ بە نیزام”، “کۆبوونەوە و هاوکاری دژی ئاسایشی ناوخۆ بە ڕۆڵی پێشەنگەوە” و “سووکایەتیکردن بە سەرکردایەتی” بووەتەوە. ئەو نموونەیانەی لە تۆمەتبارکردنەکەدا هاتووە بریتین لە هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی لە ساڵیادی شۆڕشدا لە گۆڕەپانی ناوەندی دێهدەشت، ئامادەکردن و دابەشکردنی دەستنووسەکان بە تەوەری ڕەخنەگرانە دژی حکومەت و هاندانی خەڵک بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین.

له دۆسیه ی ئه م چالاکه مه ده نییه دا، به ڵگه نامه ی به ڕنامه ی ده زگا ئه منییه کان، ڤیدیۆی هاوپێچکراو، لێدوانی هه ندێ تۆمه تباری دیکه و دانپێدانان به کارهێنراوه که به پێی سه ڕچاوه نزیکه کانی نزیک له ناوبراو، له ژێر گوشار و ئه شکه نجه دا به ده ست هێنراون.

ف.ن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *