ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری kmmk، ئێوارەی ڕۆژئ دووشەمە ٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٥ی کوردی، هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران لە گەڕەکی کانی ١١ی گوڵان هێرش دەکەنە سەر چالاکوانی مەدەنی ئەیووب جەوانپوور و لە کاتێکدا سواری مۆتۆرسیکلێت بووە بە مۆتۆرەکەوە هەڵی دەدێرن و پاش لێدان و ئەشکەنجەی زۆر دەیگوازنەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم و دواتر بە بارمتە ئازادی دەکەن.
شیاوی باسە کە هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیم دەست بەسەر مۆتۆرەکەیشیدا دەگرن و دەیڕفێنن و ئێستەیش حاشا دەکەن لەوەی کە لەلای ئەوانە.
جێی بیرهێنانەوەیە کە ئەیووب جەوانپوور چالاکڤانێکی دیار و نەسرەوتووی کوردە کە تا ئێستە چەنددین دۆسیەی ئەمنی بۆ ساز کراوە و چەندد ساڵ زیندانی کێشاوە و یەک لە دەسبەسەرکراو و بریندارانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادییە.
ق.ش


