ورمێ؛ جێبەجێ کردنی سزای سێدارەی سێ هاوڵاتی بە تۆمەتی هاوکاری کردن لە تەک موساد

ک.م.م.ک:

چووار شەممە ٤ پوشپەڕ ٢٧٢٥ی کوردی ، سزای سێدارەی ئیدریس ئاڵی و ئازاد شۆجاعی خەڵکی گۆندی ( دۆڵە گەرم) سەر بە شاری سەردەشت و هەر وەها ئەحمەد مۆحەمەد هاوڵاتی خەڵکی سلێمانی ( باشوری کوردستان) ، بە تۆمەتی هاوکاری کردن لە تەک دەزگای ئیتلاعاتی ئیسرائیل ـ موساد لە بەندیخانەی ناوەندی رژیم له ورمێ جێبەجێ کرا.

ئەم هاوڵاتییانە لە ساڵی ٢٧٢٣ ی کوردی لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمی ئیران دەستبەسەر و دواتر لە پرۆسەیەکی نادادپەروەرانە بە تۆمەتی ( قاچاخ کردنی کەل و پەلی پەیوەندیدار بە کۆشتنی مۆحسن فەخری زادەـ یەکێک لە کەسایەتییە سەرەکییەکانی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران ) و هەر وەها ( قاچاخی مەشروبات ) تۆمەتبار کران.

ف.ن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *