مەهاباد؛ دەسبەسەری سەرەڕۆیانەی هاوڵاتییەکی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

ک.م.م.ک:

لەدرێژەی دەسبەسەرییە سەرەڕۆیانەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی یەکشەممە ١ی پووشپەڕی ٢٧٢٥ی کوردی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، سەعدوون غەزالی هاوڵاتی خەڵکی مەهابادیان بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی دەسبەسەر کردووە.

بەپێی هەواڵی سەرچاوە خۆجێیەکان، هێزە ئەمنییەکان بەبێ هۆشداریدانی پێشوەختە ئەم هاوڵاتییەیان دەسبەسەر و تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیران و دۆخی یاسایی سەعدوون غەزالی بەردەست نییە.

شیاوی باسە کە شەپۆلێکی نوێ لە دەسبەسەرییەکان بەبێ ڕەوتی یاسایی لە دەڤەرە کوردییەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕاگەیەندراوە، دەسپێشخەرییەک کە دەتوانێ نیشانەیەک لە بەردەوامی کەشی ئەمنیی و سەرکوتکارانە لەو دەڤەرانی بێت.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *