ک.م.م.ک:
سێشەممە ٢٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٥ی کوردی، بەبۆنەی بەردەوامی هێرشی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرایل بۆ بنکە و بارەگا چەکدارییەکانی ئێران، بەرپرسانی ڕێژیم لە زیندانەکانی مەهاباد و سەقز لە ترسی سەرهەڵدانی زیندانییەکان، ئەو دوو ناوەندەیان خستۆتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
بەگوێرەی هەواڵەکان، لەو زیندانانە جگە لە گرتنەبەری توندی ئەمنیی، پاسەوانەکان بەشێوەی سێ شۆفت چالاک کراون و ژمارەیەکی بەرچاو لە هێزە ئینتزامییەکان لە دەورووبەری ئەو زیندانانە جێگیر کراون. ئەم هێزانە بەوردی چاودێری ئەو ڕێڕەوانە دەکەن کە بەرەو زیندانەکان دەچن و جمووجۆڵی خەڵک لە ژێر چاوەدێری دادەنێن.
ق.ش