دیواندەرە؛ دەسبەسەری فوئاد مرادی پاش بانگهێشتی بۆ ئیدارەی ئیتلاعات

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، یەکشەممە ٢٥ی جۆزەردانی٢٧٢٥ی کوردی، فوئاد مرادی هاوڵاتی خەڵکی گوندی کێلەکەوو سەربە دیواندەرە، پاش ئەوەی لەڕێی تێلەفوونەوە بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کرا، سەردانی ئەو دامەزراوە ئەمنییەی کرد و پاشان دەسبەسەر کرا.

تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵە و کەسووکاری، زانیارییەکی ورد سەبارەت بە دەسبەسەری، شوێنی ڕاگیراب و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە ئەستۆی ناوبراو بەردەست نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *